فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کارڤەخال سزا دەدات

یاریگا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند کە لەسەر هەڵسوکەوتێکی نایاسایی یاریزانەکە لە یاری ئەبویلی قوبرسی فایلێکی سزادانی بۆ دانی کارڤەخالی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کردوەتەوە.

لەم بارەیەوە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئاماژەی کردوە کە کارڤەخال بە وەرگرتنی کارتێکی زەردی بە ئەنقەست لە دوایین ساتەکانی یاری بەرانبەر ئەبویلی قوبرسی سەرپێچی مادەی 15 یاساکانی فیدڕاسیۆنەکەی کردوە، کاتێک یاری دوا خستوە تاکە ناوبژیوان کارتێکی زەردی پێ بدات، بەمەش یاریزانەکە ڕووبەڕووی ڕاگرتن بۆ یاری دەبێتەوە، فیدڕاسیۆنی ئەوروپا پێی وایە کە هەڵسوکەوتەکەی کارڤەخال بۆ وەرگرتنی کارتی زەرد مەبەست ئەوە بووە تا بۆ یاری داهاتوو بەهۆی دووکارتی زەرد یاری نەکات، بۆ ئەوەی لە یاری قۆناغی 16 هیچ کارتێکی زەردی لەسەر نەمینێت.

ئاشکرایە کە کارڤەخال، بەهۆی نەخۆشییەکەی ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دابڕا، لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو یاریزانەش پێ دەچێت جارێکی دیکە لە یانەکە داببڕێت، بەڵام ئەم جارە بەهۆی سزاکان دوای ئوەی بەسەر پێکانەکەی زاڵ بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply