تیاگۆ چەند مانگێک دوور دەکەوێتەوە

Thiago Alcântara

Thiago Alcântara

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، یاریسازی ئیسپانی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی تووشی بوو، جاوەرێ دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێت.

لە یاری شەوی رابردووی نیوان ئاندەرلەختی بەلجیکی و بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە گەری پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، ئالکانتارای ئیسپانی لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە تووشی پێکانێکی قورس بوو و نەویتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت و دوای یارییەکە سالح حەمیدزیچی بەرێوەبەری هونەری باڤارییەکان ئاشکرای کرد کە ئەو یاریزانە چەند مانگێک لە یاریگاکان دادەبرێت.

لەلایەکی دیکەوە یوپ هاینکسی راهێنەری یانەی ئەڵمانیش ئەو پێکانەی پشت راست کردەوە و لە بارەی پێکانەکەی ئاریێن رۆبێنی هۆلەندیش دڵنیایی دا بە هاندەران کە ئەو یاریزانە پێکانەکەی قورس نیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر