ڕیکۆرد : پاریس سانجیرمان ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

یاریگا – ئەگەرچی دوای دوو خولەک لە دەستپێکردنی یاریەکە سێلتیک گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد بەڵام خۆزگەیان دەخواست ئەو گۆڵەیان نەکردایە و ئەو حاڵەیان لێ بەسەر نەهاتایە .

زلێهزەکەی فەڕەنسا پاریس سانجیرمان توانی 7 گۆڵ لە سێلتیک تۆماربکات و ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات بە ناوی خۆیەوە ، بەو گۆڵانەی ئەمشەوی پاریس کۆی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی لە چامپیۆنسلیگ گەیاندە 24 گۆڵ وەکو خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگ کە پێشتر بە ناوی دۆرتمۆندەوە بوو بە 21 گۆڵ .

شایانی باسە پاریس ڕیکۆردەکەی شکاند پێش ئەوەی دواین یاریشی لەم قۆناغەدا ئەنجامبدات .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply