باوزا دوای پێنج یاری لە راهێنەرایەتی سعودیە دوورخرایەوە !

 

یاریگا-ئێدگارۆ باوزا راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین  دوای تەنیا پێنج یاری لە راهێنەرایەتی سعودیە دوورخرایەوە.

باوزا کە بە هۆکاری شێواندنی ئەرژەنتین دادەنرێت لە ٢٠١٦ و ٢٠١٧دا ،  لە پێنج یاری لەگەڵ سعودیە  دوو جار توشی شکست هات و دوو یاری بەرامبەربوو  سەرجەم یارییەکانیش دۆستانەبوون.

سعودیە  لە هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانە بۆ جامی جیهانی و هێشتا دیارنیە کێ دەبێتە جێگرەوەی بەر لە مۆندیال.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply