” موحه‌مه‌د سه‌لاح ـ ئیسکـۆ ـ دیبرۆین ـ دیبالا” زیندووترین نـموونـەن …. !

نووسینی ؛ بەرهەم جه‌لال (رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی)

یەکێک لەگەورەترین نا دادپەروەریەکان میدیا بەگـشتی گەورەکردن و بچوکردنی یاریزانانە لەژێر هەر ناونیشانێکدا بێت ، کاتێک تۆپی پێ پێوەری جێگری نییە بۆ پێوانەکردنی تێگڕای ئاسـتەکان ئەوا تەنها دەرەجەیەک هەبێت بۆ ڕزگار بوون لەو دۆخـە ئەوا لۆژیـکە بەڵام لۆژیکێک لەچوارچێوەی بیر دروسـت و مەنتیقدا بێت نەک حەز ، ئارەزوو ، دەمارگیر …. هتد
سەردەمانێک نەیارەکـانی ” میسی ، ڕۆناڵدۆ ” پشتیان دەبەسـت بەم هاوکێشەیە گوایە ئەم دوو ناوە زیاد لەپێویست گەورەکراون یاخوود لەڕکابەرەکانیان دراوە بۆخاتری ئەمان کار گەشتە ئەوەی هەر نازناوێک ببەن بێ نرخ و بێ ئەرزش دەکرا ، کات جوانترین ڕوونکەرەوە بوو بۆ زۆر لەبۆچوونەکان وە سەلمێنەری ئەو ڕاسـتیەبوو نـا ! ڕۆناڵدۆ و میسی گەورەترن لە گەورەکردن بەڵام دەمارگیری وێنای ئەم دوو ڕەگەزەی ڵێڵکردبوو لەپێش چاوی هەندێک پاش تێپەڕاندنی هەموو بەربەسـت و ڕکابەرەکان لەئێستا ناو بە ناو ـ لێرە و لەوێ گوێبیستی هەندێک ناو دەبین گوایە ئەم یاریزانانە گەورەن ئاستیان هاتۆتە سەرو نائاسـایی بەڵام کاتێک دێتە خانەی هەڵسەنگاندن تا ڕادەی ئاستی زۆرباش دێن نەک بگەنە ئاستی نایاب.

پێوەری بوون بەیاریزانی گەورە چییە … ؟

گەر لەئاستی تێگڕای یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێ لەڕابردوو وە ئێستاش بڕوانین سێ چەمکی هاوبەش هەیە پێکەوە ئەم ناوانەی گرێ داوە دەتوانین بڵێین گرنگترین ئەو چەمکانەش بریتین لە ؛

– فکری یاری کردن ( ئەقڵێت ) : بنچینەی یاریزانی سەرکەوتوو ئەقڵی یاری کردنە چوونکە ئەم خاڵە دەگەڕێتەوە بۆ توانای بنەڕەتی خوود نەک وابەسـتەی ڕاهێنان یان تێگەیاندن و پێگەیاندن بێت لەلایەن بەرامبەر ، یەکێکیتر لەتایبەتمەندی ئەم خاڵە ئەوەیە تێگڕای تایبەتمەندیەکانی تر ڕاسـتەوانە دەگۆڕێن بەگۆڕانی ئەم ئەقڵێت باشبوو لایەنی تر سـروشتی باش دەبن وە بەپێچەوانەوە .

تەکنیک : پێوەرێکی دیکەیە بۆ بڕیاردان لەسەر گەورەی یاریزان ، بەکورتی بەکوردی تەکنیک واتا ماڵەی نێوان یاریزانە لەگەڵ تۆپ … کاتێک تۆپ دەکەوێتە پێی یاریزانەکە چۆن مامەڵەی پێوە دەکات لەکوێ تۆپ ئەهێڵێتەوە ؟ کەی بڕیاردەدات تۆپەکە ئاڕاستەی یاوەرەکەی یان گۆڵەکە بکات ؟ کاتێک ئامانجێتی تۆپ گل بداتەوە تـا چ ڕادەیەک سەرکەتوو دەبێت ؟ ئایا ئەم یاریزانە دەتوانێت لەنەبوون بوون دروسـت بکات لەکاتی گوشار ڕزگارکەر بێت . تا چەندێک بەرگەی گوشاری میدیای وە هاندەران دەگرێت دەکەوێتە ژێر کاریگەریان ؟

توانـای چەسـتەی : یەکێکی ترە لە لەو تایبەتمەندیانەی پێویسته لەیاریزانی گەورەدا هەسـتپێکراو بێت چوونکە زۆرێک یاریزان هەن تەکنیکێکی یەکجار بەرزیان هەیە بەڵام کاتێک دەکەونە بەرامبەر یاریزانێک لایەنی چەسـتەی تۆکمەبێت ئاوا کێشەی بۆ دروسـت دەکات ناهڵێت ئاسـتی ڕاسـتەقینەی خۆی پێشکەش بکات

بۆ نموونە ؛

نـیمار ـ ئینیستا ـ ئیسکۆ ـ پۆکبا ـ کۆفازیج ـ موختاریان ـ ئۆزێل …. هتد

شان بە شـانی ئەم سێ چەمکە کۆمەڵێک ووردەکاری تر هەن پێوەری یاریزانی گەورەن بەڵام ئەمانە دیارترین بوون ، بۆیە ناکرێت یاریزانێک لە یەک دوو یاری ئاسـتی باش پێکەش بکات ئیتر گەورە بکرێت بیان هێنینە ڕێزی مەزنەکان دواتر وەک کەفی سەر دەریای لێ بکەن زۆربن بەڵام قورسـیان نەبێت
سەرنجی ( بێڵ ، هازارد ، هاری کەین ، نیمار ) بدەن زۆر زوو لێکچوون بەئەسـتێرە زلهێزەکان بەڵام هیچ نەبوو تەنها وەرزێک بوو بڕایەوە ، ئەمەش واتای ئەوە نییە ئەمانە ئاسایی بن نا بەپێچەوانەوە ئاسیان زۆر باشە بەڵام ناوهێنانیان وە ئەسـتێرەی گەورە نا دادییە بەهەموو پێوەرێک .

لەئێستادا چـوار ناو زۆر دەهێنرێن ئەوانیش ( ئیسکۆ لە مەدرید … صڵاح لە لیڤەپوڵ … دیبرۆین لەسیتی … دیبالا لە یووفی ) گوایە ئەمانە لەماوەکانی داهاتوو دەبنە هەڵگری ناوی گەورەکانی تۆپی پێ .
بەبڕوای من جگە لە دیبرۆین تا ڕادەیەک دیبالا ئەدوو ناوەکە تر ستەیجی باشترینی ساڵیش نابینن بەڵگەی سەڵاح ؛ تەنها ڕاگەیاندنی عەرەب گەورەی کردووە دواتر جگە لە هەبوونی خێرای ناسروشتی هیچ مەرجی بوون بەئەستێرەی تێدا نییە لەکاتێکدا خێرای خاڵی فریاد ڕەس نییە بۆ یاریزان بەڵکوو پارچەیەکی ئەکتیفی تەکنیکە .

ئیسکۆ ؛ ئاستی ناجێگیرە واتا لە کاتێکەوە دەگۆڕێت بۆ کاتێکی تر تا هەنووکە بەرامبەر ڕکابەرە گەورەکان نەیتوانیوە قسەی یەکلای کەرەوە بکات کێشەی چەستەیشی هەیە ناتوانێت بەردەوام نەوەد خوولەک یاری بکات ، خاڵێکی ئەوەیە لەتۆمارکردنی گۆڵ لاوازە ناتوانێت بەشێکی زۆر لە فرسەتەکان بەگۆڵ بشکێنێتەوە
ئەو دوو ناوەی تر یان هەر ناوێکی تر پێویستە ووجودی خۆیان بسەپێنن پێویستە باڵانسی هێز لەبەرژەوەندی خۆیان بێت وە گەورەترین پشکی بردنی نازناوەکان سەرکەوتنە هەستیارەکان هی ئەمان بێت تا ئەوەی بێنە سەر سفرەی گەورە و ناودارەکان .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply