لەسەر ئۆزێل هەرا لە نێو یانەی بارسێلۆنا دروست دەبێت

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کردو کە مەسعود ئۆزێل ناوەڕاستکاری ئاڕسنالی ئینگلیزی یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەی بارسێلۆنا و لەسەر ئەو بابەتەش هەرایەکی زۆر لە نێو یانەکە دروست بووە.

ڕۆژنامەی (زە صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا لە دوایین کۆبوونەوەی دا، باسی ئەگەرەکانی سەرنەکەوتن لە بەدەستهێنانی کۆتینیۆ کراوە و تێیدا ناوی مەسعود ئۆزێل وەک شوێنگرەوەی کۆتینیۆ هاتوە، لە حاڵەتێکدا کە کۆتینیۆ درێسی بارسا نەپۆشێت، دیاری کردنی یاریزانە ئەلمانییەکەش کە بە ئەسڵ کوردە، هەرایەکی زۆری لە نێو کارگێڕی یانەکە نایەوە و ئەندامانی دەستەکەش بۆ دوو لایەن دابەش بوون، کە لایەنێکیان بە سەرکردایەتی پیب سیگوێرا دژایەتی هاتنی ئۆزێل دەکات لە کاتێکدا بەشی زۆری ئەندامان پێیان باشە ئۆزێل وەک یەکەمین شوێنگرەوەی کۆتینیۆ دیاری بکرێت، هەروەها لە هەواڵەکە هاتوە کە یانەی بارسێلۆنا بە ینازە نێردراوێک بۆ ئینگلتەڕا بنێرێت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکە و بریکارەکەی بکات.

لە لایەکی دیکەوە و هەر سەبارەت بەو هەواڵەش ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە بارسێلۆنا لەبەر ئاستی ئۆزێل و نرخی یاریزانەکە کە ڕەنگە 20 ملیۆن یۆرۆ بێت، بەلایەوە باشە گرێبەست لەگەڵ مەسعود ئۆزیل یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا واژۆ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply