مۆناکۆ یاریزانێکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەی مۆناکۆی فەرەنسی پلانی داڕشتوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بارسێلۆنا واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لە چەند سەرچاوەیەکی تورکی هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا دەری دەخات کە یانەی مۆناکۆ دوای ئەوەی لە هاوینی ڕابردوو لە ڕازی کردنی ئاردا تۆران سەرکەوتوو نەبوو، ئەمجارە جارێکی دیکە هەوڵی خۆی دەدات تاکو لە وادەی گواستنەوەی داهاتوو یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بە تایبەتی دوای دەرکەوت کە ئو یاریزانە لە نێو پلانەکانی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا نییە، هەروەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە جگە لە مۆناکۆ لە تورکیاش یانەی گەڵاتە سەرای تورکی بایەخ بە یاریزانەکە دەدات و هەوڵ دەدات گرێبەستی لەگەڵ بکات.

ئاشکرایە کە ئاردا تۆران، کە یاریزانێکی تورکە و پێشتر لە ئاتلەتیکۆ مەدرید پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردوە، تا ئەو ساتەش نەیتوانیوە نە لەگەڵ ئێنریکی ڕاهێنەری پێشووی بارسا و نە لەگەڵ ڤاڵڤیردی متمانە بەدەست بهێنێت و لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply