ڕیکۆردە شکێنراوەکانی ئەمشەو لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە

یاریگا – دوای چەند یاریەک دابڕان لە گۆڵ لەلالیگا جارێکی دیکە باشترین گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنسلیگ گەڕایەو بۆ گۆڵ تۆمارکردن و ئەمجارەیان توانی دوو گۆڵ لە یانەی ئاپوێل تۆماربکات .

بەو دوو گۆڵە کریستیانۆ کۆمەڵێک ڕیکۆردی شکاند لە گرنگترینیان :

  • بوو بەیەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنسلیگ زۆرترین گۆڵ لەگەڵ یەک یانەدا تۆماربکات بە تۆمارکردنی 98 گۆڵ لە 93 یاریدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، لەکاتێکدا ڕیکۆردەکە پێشتر بەناوی میسی بوو بە 97 گۆڵ لە 119 یاریدا .
  • بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ لەسالی 2017 دا کریستیانۆ ڕیکۆدەکەی خۆی شکاندەوە و بوو بەیەکەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانیتیە ئەوروپیەکان لەیەک ساڵی زاینیدا زۆرترین گۆڵ تۆماربکات .
  • ڕۆناڵدۆ توانیویەتی لەهەر 5 یاریەکەی ئەم وەرزەی قۆناغی کۆمەڵەکان گۆڵ تۆماربکات کە ئەم ڕیکۆردەی یەکسان کردەوە لەگەڵ دیل پیرۆ ، بە تۆمارکردنی گۆڵ لە یاری داهاتوودا بەرامبەر دۆرتمۆند دەتوانیت ئەو ڕیکۆردە بکات بەناوی خۆیەوە وەکو تاکە یاریزانە لە مێژووی چامپیۆنسلیگ لەهەر 6 یاریەکەی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزێکدا گۆڵ تۆماربکات .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply