ئەستێرەیەکی بەڕازیلی ڕێگە لە رۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا دەگرێت

یاریگا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەنگۆی رۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا بە توندی سەری هەڵداوەتەوە، ئەستێرەیەکی بەڕازیلی یانەیەکی گەورەی ئەوروپاش ڕایگەیاند کە ڕێگە لە رۆیشتنی یاریزانەکە بۆ بارسا دەگرێت.

رۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە (تیاگۆ سیلفا) بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمان کە هاوڕێی نزیکی کۆتینیۆیە ئاماژەی کردوە کە ئەو بەلایەوە خۆش نییە کۆتینیۆ بچێتە بارسێلۆنا و هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ پاریس سان جێرمان ڕازی بکات و هەروەها گوتیشی من قسەم لەگەڵ کردوە و چاوەڕێم سوپڕایزێکی خۆش لەو بارەیەوە ببیستم، هیوادارم باش بیربکاتەوە و بڕیاری دروست بدات، من زۆر خۆشحاڵ دەبم گەر بۆ یارییەکانی وەرزی داهاتوو کۆتینیۆ بە درێسی پاریس سان جیرمان ببینم”.

لەکۆتاییدا رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردوەتەوە کە کۆتینیۆ پێشتر ئەگەری ڕۆیشتنی بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە دوور زانیوە و یاریزانەکە لە پارساڵە وە تا ئێستا بیر لە ڕۆیشتن بۆ بارسێلۆنا دەکاتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی لیڤەرپول بۆ یەکەمین جار بەم دواییە بەرانبەر بە دەستبەرداربوون لە کۆتینیۆ داوای بری 150 ملیۆن یۆرۆی لە بارسێلۆنا کردوە و لە ماوەی داهاتووشدا چاوەرێ دەکرێت گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply