ڕۆنالدۆ لەیاری ئەمشەو هەوڵی شکاندنی ڕیکۆردێکی مێژوویی چامپیۆنزلیگ دەدات

یاریگا

سەعات 10.45 خولەکی ئەمشەو یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێنجەمین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، بەرانبەر ئەبویلی قوبرسی یاری دەکات و لەم یارییەش ڕۆناڵدۆی گۆڵکاری ڕیاڵ هەوڵی شکاندنی ڕیکۆردێکی مێژوویی دیکە دەدات.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، ڕۆناڵدۆ ئەمڕۆ بە تاکە گۆڵێک ڕیکۆردی پێوانەیی خۆی بە تۆمار کردنی زۆرترین گۆڵ لە ماوەی ساڵێکدا لە چامپیۆنزلیگ دەشکێنێت،باشترین ڕیکۆردی ڕۆناڵدۆ 15 گۆڵ بووە، کە لە ساڵی 2015 تۆماری کرد، ئەم ساڵەش هەمان ژمارەی گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ تا ئەو ساتە تۆمار کردوە، بۆیە تۆمار کردنی گۆڵێک لە یانە قوبرسییەکە واتای شکاندنی ڕیکۆردی پێشووی خۆی و تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی تازە ڕادەگەیەنڕێت.

ڕۆناڵدۆ کە بە گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگ هەژمار دەکرێت، تا ئێستا 112 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کردوە، بەڵام لەم وەرزە وێرای تۆمار کردنی شەش گۆل لە چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ بەلام لە لیگای ئیسپانیا بارودۆخی زۆر خراپە و تا ئەو ساتە ڕۆناڵدۆ تەنها گۆڵێکی تۆمار کردە، ئەمەش وەک کەمترین ڕێژەی گۆڵکردنی ڕۆنالدۆ لە لیگای ئیسپانیا هەژمار دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply