ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر ڕازیکردنی بەرگریکارێک ڕکابەری دەکەن

یاریگا

ڕکابەری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنای هەردوو یانە گەورەکەی لیگای ئیسپانیا گرێبەستەکانیشی گرتوەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەو دوو یانەیە لەسەر بەدەستهێنانی بەرگریکاری یانەیەکی گەورەی لیگا لە ڕکابەری دان.

لەم بارەیەوە، (ئیدواردیۆ ئیندا) ڕۆژنامەنووسی بە . ناوبانگ لە بەرنامەی (ئیل شێرینگیتۆ) ئاشکرای کرد کە ریاڵ مەدریدیش بۆ بەدەستهێنانی (کلیمینت لینیگێت)ی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سڤیلیا هاتۆتە سەرخەت و یاریزانەکەی دەوێت بۆ ئەوەی هیڵی بەرگری پێ تۆکمە بکات، بەمەش یانەی ڕیاڵ ڕکابەری بارسێلۆنا دەکات، کە ئەویش ماوەیەکە بایەخ بەو بەرگریکارە دەدات و بە یەکێک لە ئامانجەکانی خۆی داناوە، ئیندا دەڵێت” ڕیاڵ مەدرید خوازیارە گرێبەست لەگەڵ ئەو بەرگریکارە بەهێزە واژۆ بکات، کە لە کاتی خۆ پێکدانەکان هیچ لە قاچی ناترسێت و پێکان بەرۆکی ناگرێت”.

پێشتر کلیمینت لینیگێت، کە تەمەنی 22 ساڵە سەبارەت بە بایەخی بارسێلۆنا گوتی ” من لە سڤیلیا زۆر دڵخۆشم، بەڵام ناشزانم لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات و لە کوێ یاری دەکەم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply