پاریس سان جێرمان ڕاستی بایەخدانی بە جۆزێ مۆرینیۆ ئاشکرا کرد

یاریگا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بایەخدانی پاریس سان جێرمان بە جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری چێلسی و دەستنیشانکردنی وەک شوێنگرەوەی (ئۆنای ئێمێرێ) یانە پاریسییەکە ڕاستی بابەتەکەی ڕوونکردەوە.

تۆڕی هەواڵی (کەناڵ ساپۆرتیس) کە بایەخ بە هەواڵەکانی یانەی پاریس سان جێرمان دەدات، ئاماژەی کرد کە بەرپرسێکی یانە فەرەنسییەکە پێی ڕاگەیاندوە کە یانەکەیان هیچ نیازێکی نییە کە لەگەڵ مۆرینیۆ ڕێکەوتن بکات بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە شوێنی ئێمێرێی ڕاهێنەری ئێستای پاریس بگرێت.

پێشتر مۆرینیۆ لە چەندین لێدوانی جیاجیادا سەرسامی خۆی بە یانەی پاریس سان جیرمان و گرێبەستە خەیاڵییەکانی دەربڕیوە، ئەمەش لە لایەن چەند ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بە شێوەیەک لێکدانەوەی بۆ کرا، کە مۆرینیۆ گڵۆپی سەوزی بۆ یانە فەرنسییەکە هەڵکردبێت تا لە داهاتوێکی نزیک ئەرکی ڕاهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان وەربگرێت و خەونی یانەکە بە بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان تا هاوینی 2019 بەردەوام دەبێت و بە پێی گرێبەستەکەشی دەکرێت ساڵێکی دیکەش بۆ گرێبەستی ڕاهێنەری یانەکە زیاد بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply