مێسی لە کێبڕکێی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین بۆ پلەی حەوتەم دادەبەزێت

یاریگا

بەهۆی تۆمار نەکردنی هیچ گۆڵێک لە دوایین دوو یاری بارسێلۆنا لە لیگای ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا دوای ئەوەی لەسەر پێشەنگ ڕکابەری دەکرد، بۆ پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکە دابەزی.

بەگوێرەی ئامارەکانی گۆڵکارانی خولەکانی ئەوروپا کە بە پێی سیستەمێکی تایبەت خاڵبەندی بە گوێرەی بەهێزی خولەکان بۆ دانراوە، کاڤانی گۆڵکاری پاریس سان جێرمان بەکۆی 30 خاڵ بە تۆمار کردنی 15 گۆڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتوە، دوای ئەو (شیڕۆ ئیمۆبێلی) یاریزانی لاتسیۆی ئیتالی لە دووەمی ڕیزبەندییەکەی دێت، ئەوەی خوارەوەش ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی خولەکانی ئەوروپایە.

1- ئادینسۆن کاڤانی  15 گۆڵ (پاریس سان جێرمان) فەەرنسا 30 خاڵ
2- شیرۆ ئیمۆبێلی 15 گۆڵ (لاتسیۆ) ئیتالیا . 30 خاڵ
3- زانبین 27 گۆڵ (فلۆرا تالینن) ئیستۆنیا 27 خاڵ
4- برۆسا 27 گۆڵ (ئینفۆنێت) ئیستۆنیا 27 خاڵ
5- فالکاو 13 گۆڵ (مۆناکۆ) فەرنسا 26 خاڵ
6- لیڤاندۆسکی 13 گۆڵ (بایەڕن) ئەڵمانیا 26 خاڵ
7- لیۆنێل مێسی 12 گۆڵ (بارسێلۆنا) ئیسپانیا 24 خاڵ
8- ئەنگۆلۆ (گۆڕنیک) پۆڵەندا 16 گۆڵ 24 خاڵ
9- گۆڕدیچۆک (پاتی یۆرسیۆف) بیلاڕوسیا 15 گۆڵ 22.5 خاڵ
10- ماورۆ ئیگاردی (ئینتەرمیلان) 11 گۆڵ 22 خاڵ
11- پاولۆ دیبالا (یۆڤێنتۆس) 11 گۆڵ 22 خاڵ

ئاشکرایە کە مێسی بەم زووانە خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی پارساڵ وەردەگرێت، کە تێیدا توانی 37 گۆڵ لە لیگای ئیسپانیا تۆمار بکات.

تێبینی : بە پێی یاساکان خاڵەکان بە پێی بەهێزی خولەکان دیاری کراوە و لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپاش زۆرترین خاڵ بۆ گۆڵەکان هەژمار دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply