یانەیەکی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی کاڤانی دەستی بە هەوڵەکانی کردووە

Edinson Cavani

Edinson Cavani

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بووەتە ئامانجی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگڵتەرا و هەوڵەکانیش بۆ گواستنەوەی دەست پێکراوە.

رۆژنامەی تایمزی بریتانی ئاشکرای دەکات کە بەرپرسانی ئێڤەرتۆن دوای فرۆشتنی رومێلۆ لوکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی یانەکەیان بە مانچێستەر یونایتد، هەر لەو کاتەوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک پلانیان دارشتووە، هەربۆیە دەیانەێت بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی یانەی فڕەنسی دەست بە هەوڵەکانیان بکەن.

هەرچەندە سەرچاوەکە ئاماژەی بە دیاریکردنی نرخی ئەم گواستنەوەیە نەکردووە، بەڵام پێدەچێت کە پارەیەکی زۆر لە پێناو ئەم پرۆژەیە خەرج بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply