رۆنالدۆ و بێنزیما خرابترین دووانەن لە نێوان 57 دووانەی ئەوروپی

Benzema - Ronaldo

Benzema – Ronaldo

یاریگا
هەر یەکە لە کریستیانۆ رۆنالدۆ و کەریم بێنزیما هەردوو هێرشبەری ریال مەدریدی ئیسپانیا خرابترین ریکۆرد لە مێژووی یانەکەیان و ئەوروپا لەم وەرزە تۆماریان کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ” Marca “ـی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە هەردوو هێرشبەری شاهانەکان وەرزی ئەمساڵ لە نێوان 57 یانەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا ریکۆردێکی خراپیان تۆمار کردووە، ئەو دووانەیە لە نێوان ئەم هەموو یانەیە ئامارەکانیان تەنها لە دووانەی یانەی بۆنیڤینتۆی ئیتاڵیا باشترە و دوای تێپەربوونی دوازدە هەفتە لە لا لیگای ئیسپانیا تەنها 2 گۆڵیان تۆمار کردووە.

دووانەکەی مێرنگی هەرچەندە ریکۆردی باشترین ئاماریش هەر بە ناوی خۆیانە، ئەو کاتەی لە وەرزی 2015-2016 دوای ئەنجامدانی 12 یاری بە یەکەوە 27 گۆڵیان تۆمار کردبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply