بێنیڤینتۆ خراپترین ریکۆردی مێژووی تۆپی پێی شکاند

یاریگا-یانەی بێنیڤینتۆی ئیتاڵی بوو بە یەکەم یانە لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپادا  ١٣ یاری لەسەریەک تووشی شکست بێت.

بێنیڤینتۆ کە ئەمساڵ سەرکەوت بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا   بە گۆڵێک لە دواین خولەکدا ١-٢ دۆڕا بە ساسۆلۆو  بەوەش  لە دەستپێکی ئەم وەرزەوە تا ئێستا هیچ خاڵێکی کۆنەکردۆتەوە.

ریکۆردی خراپترین دەستپێک لە مێژووی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا پێشتر بە ناوی مانچستەریونایتد بوو  کە لە ساڵی ١٩٣٠-١٩٣١ دا  ١٢ یاریان لەسەریەک دۆڕاندبوو.

یاری دواتری بێنیڤینتۆ بەرامبەر ئەتەڵەنتا دەبێت لە ٢٧/١١دا .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply