فەرمی | تۆنی پولیس لە راهێنەرایەتی وێستبرۆم دوورخرایەوە

یاریگا-یانەی وێستبرۆمویچ ئەلبیۆن دوورخستنەوەی تۆنی پولیسی لە راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند.

وێستبرۆ لە مانگی دووەوە تەنیا سێ یاری بردووەتەوە . دوو لە بردنەوەکان لە سەرەتای ئەم وەرزەدابوون بەڵام دواتر ١٠ یار لەسەریەکی بە بێ بردنەوە بەڕێکرد و لەژێر هەڕەشەی دابەزینە بۆ پلەیەک.

سەرەنجام ئەمڕۆ یانەکە دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەی لە ئەرکەکەی راگەیاند  بە بێ ئەوەی لە ئێستادا جێگرەوەیەک بەردەست دەبێت.

یاری داهاتووی ئەو یانەیە بەرامبەر تۆتنهامە لە رۆژی شەممەدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا