زێدان لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکەی ئەبویلی قوبرسی ڕاگەیاند

یاریگا

زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ناوی 20 یاریزانی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی لە یاری ئەبویل نیقۆسیای قوبرسی لە میانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکەن.

بەگوێرەی لیستەکەی زێدان سێرجیۆ ڕامۆس بەهۆی شکانی لووتیەوە لەیاری ئاتلەتیکۆ مەدرید یاری ناکات و ناوی لە لیستەکەدا نییە، هەروەها گاریس بەیل و کۆڤاسیچ و ناڤاس بەهۆی چاک نەبوونیان لە پێکان ناویان لە لیستەکەدا نیە، ئەوەی خوارەوە ناوی ئەو 20 یاریزانەیە کە زیزۆ بۆ یاری ئەبویل دیاری کردوون.

گۆڵپارێزان: کاسیا، محەمەد ڕامۆس
بەرگریکاران: ڤاران، ناچۆ ، فایخۆ، مارسیلۆ ، کارڤەخال، تیۆ هیرناندێز، حەکیمی
ناوەڕاست: کاسیمێرۆ ، مۆدریچ، کڕۆس، سیبایۆس ، ئیسکۆ ، ئاسنسیۆ، یۆرۆنتی
هێرشبەران: بن زیمە ، ڕۆنالدۆ ، مایۆرال ، ڤاسکوێز

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید دووەمی ڕیزبەندی گروپەکەی گرتوە و 7 خاڵی کۆکردوەتەوە، لە کاتێکدا تۆتنهام بە 10 خاڵ پێشەنگی گرتوە، لە کاتێکدا ئەبویل هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو یەکجار لاوازە، هەمان کاریش بۆ دۆڕتمۆند کە ماڵئاوایی کردنی لە قۆناغی کۆمەڵەکان سبەی بە فەرمی دەردەکەوێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply