ئیبڕاهیمۆڤیچ نهێنی چاکبوونەوەی خێرای خۆی ئاشکرا دەکات

 

یاریگا


زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سویدی یانەی مانچێستەر یۆنایتد دوای گەڕانەوەی فەرمی بۆ یاریگاکان لە ڕێگەی ئەنجامدانی یاری شەیتانەکان بەرانبەر نیوکاسل، نهێنی گەڕانەوەی خێرای لە پێکانە سەختەکەی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، ئیبڕا بە ڕۆژنامەی (گاردیان)ی گوتوە، گەر هاندەران بزانن، جۆری پێکانەکەی من چۆن بووە، تووشی شۆک دەبن، کاتێک من دەبینن یاری دەکەم، ئەوە تەنها پێکانێکی ئاسایی چۆک نەبوو، نامەوێت قسە بکەم، بێ دەنگی باشترە، ئەوەی گرنگە چۆن توانیم بە خێرایی بگەڕێمەوە، من خۆم بەدەستەوە نەدا، بە قۆناغەکانی چارەەسکردنم دڵخۆش بووم و رۆژانە زیاتر لە 5-6 سەعات پاش نەشتەرگرییەکە مەشقی تایبەتم ئەنجام دەدا، خشتەی تایبەتم بۆ مەشقەکان داڕشتبوو، سوور بووم لەسەر گەڕانەوە، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتگیرییان کردم، سوپاسی یانەی مان یۆنایتد دەکەم کە گرێبەستێکی دیکە بۆ ئەم وەرزە بۆ دابین کردم و سوپاسی متمانەی جۆزێ مۆرینیۆ دەکەم.

ئاشکرایە کە ئیبڕاهیمۆڤیچ لە مانگی چواری ئەمساڵدا تووشی پێکانێکی سەخت لە چۆکی هات و نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ ئەنجام درا، ئەم هەفتەیەک پێش وادەی پێشبینیکراوی بۆ گەڕانەوە، توانی یەکەمین یاری خۆی دوای چەندین مانگ دابڕان بەرانبەر نیوکاسڵ ئەنجام بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply