بارسێلۆنا گرێبەستێکی تازە بۆ دی ماریا ئامادە دەکات

 

یاریگا

دوای ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینە نەیتوانی (دی ماریا)ی یاریزانی ئارجەنیتنی یانەی پاریس بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، یانەی بارسێلۆنا جارێکی دیکە هەوڵی کڕینی یاریزانە دەداتەوە و گڕێبەستێکی تازە ئامادە دەکات.

ڕۆژنامەی (10 سپۆرت)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی بارسێلۆنا بێ هیوا نەبووە بۆ ئەوەی دی ماریا بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە خۆی ئامادە کردوە کە بری 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەی پاریس بکات بۆ ئەوەی یاریزانە ئارجەنتینییەکە دەستەبەر بکات، لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە ئەو بڕە پارەیە لە لایەن یانەی پاریس جێگای قبوول کردن نابێت لەبەر ئەوەی ئەوان بڕیاریان داوە لە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ ئەستێرە ئارجەنتینییەکە نەفرۆشن، بۆ ئەوەی پارەی فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە کەیسی یاری خاوێن کە پاریس تێدا تۆمەتبار کراوە، هاوکاری یانەکە بکات.

ئاشکرایە کە (دی ماریا) ماوەیەکە سەرنجی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر و کارگێڕی بارسای بەلای خۆی ڕاکێشاوە و لە یاری کردن تەبایی تەواوی لەگەڵ لیۆنێل مێسی هەیە، هەروەها لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێششکەش دەکات، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بارسا بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply