نهێنی خۆشی دەربڕینە شەڕانگێزییەکەی سوارێز لە گۆڵی دووەمی بارسا ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

لە یارییەکەی دوێنێدا لویس سوارێز توانی دوای دابڕانێکی زۆر دوو گۆڵ بۆ بارسێلۆنا تۆمار بکات، ئەوەی جێی سەرنج بوو خۆشی دەبڕینە شەڕانگێزییەکەی یاریزانەکە بوو لە گۆڵی دووەمیدا کە لە لایەن ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرا کراوە.

رۆژنامەی ASی مەدریدی ئاماژەی کردوە کە سوارێز بەر لە گۆڵەکەی دووەمی بەرانبەر لیگانیس لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی ڕکابەر کەوتە مشتومڕ و کاتێک ڕێگری کرد لە گۆڵپارێزەکە تۆپێکی خێرا بنێرێت، بۆیە سوارێز بەهۆی نمایش و زێدەڕۆیی گۆڵپارێزەکە بەرانبەر ناوبژیوان سوارێز کارتی زەردی وەرگرت، بۆیە بەپێی ڕۆژنامەکە سوارێز لەگەڵ گۆڵی دووەم زۆر بە تووڕەیی و دەستی بۆ گۆڵپارێزکە بەرز کردەوە و وەکو تۆڵەیەک لەو گۆڵپارێزە خۆشییەکەی خۆی بەرابنەری دەربڕی.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی لیگانیسی بردەوە و لەم یارییەش سوارێز دوو گۆل و پاولینیۆ گۆڵێکیان تۆمار کرد و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ڤالەنسیا بۆ 7 خاڵ و ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ بۆ 10 خاڵ بەرزکردەوە، بەمەش سوارێز کۆتایی بە 478 خولەکی بێ گۆڵکردن هێنا.

ڤیدیۆی گۆڵەکەی سوارێز

 

 

وێنەی کارتە زەردەکەی سوارێز :

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply