ڕاهێنەری پاریس جێبەجێکاری پەناڵتییەکان دیاری دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی چەندین کێشە لە یارییەکانی ڕابردووی یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر جێبەجێ کردنی لێدانە سزاکان نێوان کاڤانی و نێیمار ڕوویدا، ئۆنای ئیمێرێ ڕاهێنەری یانە پاریسییەکە جێبەجێکاری یەکەمی پەناڵتییەکانی یانەکەی دەستنیشان کرد.

لەم بارەیەوە، کاڤانی بە ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی بەریتانی گوتوە کە ڕاهێنەر (نێیمار جۆنیۆر)ی هاوڕێی وەک بژاردەی یەکەم بۆ پەناڵتییەکان دیاری کردوە، ئێستا ئەوە لە کارەکانی نێیمار دەبێت، هەروەها گوتیشی لەو ساتەدا تەنها بیرمان لەسەر تۆمار کردنی سەرکەوتنی زیاتر لە خولی فەرەنسی و چامپیۆنزلیگ دەبێت، لە لیگی یەکی فەرەنسی پێویستە جیاوازی خاڵەکانمان لەگەڵ مۆناکۆ زیاتر بکەین، بۆ ئەوەی لە بردنەوەی نازناوەکە نزیکتر ببینەوە، نابێت لەو ساتە هیچ خاڵێک بە فیڕۆ بدەین، گەر بمانەوێت ڕکابەری بکەین دەبێت تەنها بیر لە بردنەوە بکەینەوە.

کاڤانی و نێیمار لە ماوەی ڕابردوو لەسەر جێبەجێ کردنی لێدانێکی سزا مشتومڕیان لە بەردەم زوومی کامێراکان کردبوو، ئەو ڕووداوەش کاردانەوەی نەرینی زۆری لەسەر ئاستی هەموو جیهان لێکەوتەوە و بۆ ماوەیک نێوان هەردوو یاریزانەکەش سارد و سڕی زۆری بەخیەوە بینی، هەر ئەوە هۆکاری دیاری کردنی جێبەجێکاری لێدانە سزاکان بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply