ڕیکۆرد : ڕیاڵ مەدرید بوو بە خراپترین هەڵگری نازناوی لالیگا لە مێژوودا !

یاریگا – یاریەکی دیکە ئەنجامدرا و جارێکی دیکە ڕیاڵ مەدریدی هەڵگری نازناوی لالیگا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و جیاوازی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بوو بە 10 خاڵ .

لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی خولی ئیسپانیدا دێربی مەدرید لەنێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و هەردوو یانە زلهێزەکەی شاری مەدرید خزمەتی بارسێلۆنایان کرد تازیاتر جێگای لە پێشەنگی خولەکەدا قایم بکات .

لە ڕیکۆردێکی تۆمارکراودا ڕیاڵ مەدرید بوو بەیەکەم هەڵگری نازناوی بەدرێژایی مێژووی لالیگا 10 خاڵ بکەوێتە دوای پێشەنگی خولەکەدا .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply