دەستەى نوێى یانەى سەیدسادق هەڵبژێدرا

یاریگا

عومەرعەزیز
لە چوارچێوەی هەلبژاردنەکانی یانەکانی کوردستان یانەی سەید صادق دەستەی کارگێڕی تازەی بۆ یانەکەی هەڵبژارد.

پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ دەستەى نوێى کارگێڕى یانەى سەیدسادق ئەنجامدرا و تێدا حەوت کەس وەک ئەندامی هەمیشەیی و دوانیش وەک ئەندامی یەدەگ هەڵبژێردران.

عومەرفەتاح ، ئەندامى دەستەى کارگێڕى یانەى سەیدسادق ، بە (یاریگا) ى ڕاگەیاند ” له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و بەبەشداری یاریزانانی سەرجەم بەشەکان و بە ئامادەبونی 60 ئەندام ،هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی‌ کارگێڕی یانه‌ی‌ سه‌یدسادق ئەنجامدرا و تێدا حەوت کەس وەک ئەندامی هەمیشەیی و دوانیش وەک ئەندامی یەدەگ هەڵبژێردران”.
ئەو ئەندامەى دەستەى کاڕگێرى یانەى سەیدسادق ، گوتیشى:”بڕیارە لەدوو ڕۆژی داهاتووشدا ئەم دەستە نوێیە یەکەم کۆبونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامبدەن و تیایدا بەدەنگدان سەرۆک ، جێگر، سکرتێرو سەرپەرشتیاری بەشەکان دەستنیشان بکەن”.
یانه‌ی‌ سه‌یدسادق ، له‌ساڵی (١٩٩٨) وە دامه‌زراوه‌ ، سه‌ره‌تا بنكه‌ بوه‌و دواتر بۆته‌ یانه‌، دووەمین جاریشە به‌ هه‌ڵبژرادن ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply