بە وێنە ..نێیمار لە پاریس ڕووبەڕووی کێشەیەکی دیکە دەبێتەوە

یاریگا

کێشە جیاجیاکانی نێیمار جۆنیۆر، دوای پەیوەندی کردنی بە یانەی پاریس سان جیرمان کۆتاییان پێ نایەت، بە پێی ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی ئەو جارە یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕووبەڕووی کێشەیەکی دیکە بووەتەوە.

لەم ڕوەوە، ڕۆژنامەی (لۆ باریزیان) ی فەرەنسی ئاشکرای کردوە کە نێیمار شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لەپاریس جێهێشتوە و بۆ شوێنێکی دیکە ڕۆیشتوە و نایەوێت شوێنەکەشی ئاشکرا بکرێت، بەگوێرەی هەواڵەکە نێیمار لەو خانوەی پێشتر هەستی بە ئاسوودەیی و ئارامی نەکردوە و هەمیشە خەڵکی بەئاسانی توانیویانە سەیری نێو ماڵەکەی بکەن و سیستەمی چاودێری کردن لەو شوێنە زۆر لاواز بووە، ئەوەش کاری ئەو کەسانە ئاسان کردوە کە ویستویانە لە نزیکەوە چاودێری نێیمار بکەن یان لە نزیکەوە چاویان بە یاریزانەکە بکەوێت.

ڕۆژنامەکە لە درێژەی هەواڵەکەی کە تێیدا چەند وێنەیەکی ماڵکەی نێیماری بڵاوکردوەتەوە، ئاماژەی کردوە کە ( ڕۆنالدینیۆ) پێشتر لەو خانوە جێگیر بووە، کە کرێکەی لەسەر نێیمار مانگانە 14 هەزار یۆرۆ بووە، هەروەها هاتوە کە نێیمار بیری کەش و هەوای ژیانی شاری بارسێلۆنا دەکات و هەست دەکات ڕاهاتن لەسەر ژیانی پاریس کارێکی قورس دەبێت و پێشتریش ئەستێرەکانی تری پاریس سان جێرمان هەمان کێشەیان هەبووە.

وێنەکانی خانوەکەی پێشتری نییمار جۆنیۆر

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply