ئەستێرەیەکی تۆتنهام یەکەمین هەنگاوی بۆ پەیوەندی کردن بەڕیاڵ مەدرید دەستپێکرد

یاریگا

ئەستێرەیەکی هێڵی هێرشبردنی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی هەنگاوێکی گرنگی بۆ نزیک بوونەوە لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستپێکرد، تا لە داهاتوێکی نزیکدا یاری بۆ یانەی شاهانە بکات.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، خۆرخی مێندێز، بریکاری بەناوبانگی ئەستێرەکانی تۆپی پێ لەگەڵ خانەوادەی (دایلی ئالی) هێرشبەرێ یانەی تۆتنهام ڕێکەوتوە، بۆ ئەوەی ببێتە بریکاری فەرمی یاریزانەکە لە ماوەی داهاتوودا، ئەوەش ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ ڕۆیشتنی ئالی بۆ یانەی ریال مەدرید کە پەیوەندی باشی لەگەڵ میندێز هەیە، هەروەها هەر ئەویش بریکاری فەرمی کریستیانۆ ڕۆنالدۆیە و جگە لەوەش بریکاری جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری شەیتانە سورەکانیشە، لەم بارەیەوە رۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە دانی لیفی سەرۆکی یانەی تۆتنهام نایەوێت دایلی ئالی بە کەمتر لە 90 ملیۆن پاوەن یاریزانە لاوەکەی کە گرێبەستی تا 2022 بەردەوام دەبێت، بە یانەی ریال مەدرید بدات.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید، هەریەکە لە دایلی ئالی و هاری کینی وەک ئامانجی داهاتووی خۆی لە وادەی گواستنەوەی یاریزانان ڕاگەیاندبوو، بە تایبەتی دوای دابەزینی ئاستی هێڵی هیرشبردنی یانەکە لەگەڵ دەستپێکی ئەم وەرزەدا کە کەمترین گۆڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تۆمار کراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply