خاوەنی مۆناکۆ تابلۆیەکی دا ڤینچی بە ٣٤٠ ملیۆن پاوەند فرۆشت !

یاریگا-دمیتری ریبۆلۆڤلێڤ خاوەنی یانەی مۆناکۆ ساڵێکی پڕ لە قازانج بەڕێدەکات و پاش ئەوەی هاوینی رابردوو بە بڕی ٣٣٠ ملیۆن پاوەند یاریزانی فرۆشت، هەروەها تابلۆیەکی لیۆناردۆ داڤینچی فرۆشت بە ٣٤٠ ملیۆن پاوەند !

تابلۆکە ناوی سەلڤاتۆر موندییە (رزگارکەری جیهانە ) تەمەنی ٥٠٠ ساڵە و وێنەی حەزرەتی مەسیحە ، گووایە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینچی نیگارکێشی مێژووییە نەخشێندراوە. لە مەزادێکی ئاشکرادا فرۆشرا بە ٣٤٠ ملیۆن پاوەند و بووە گرانترین تابلۆی جیهان.

مۆناکۆ دوای فرۆشتنی ئێمباپێ ، مێندی ، باکایۆکۆ ، لیۆناردۆ سیلڤا ئاستی وەک پێویست نیە لەم وەرزەدا بە تایبەت لە خولی پاڵەوانەکاندا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply