ئیتالیا دیەوێت لە بری سعوودیە یان ئێران بەشداری مۆندیالی ڕوسیا بکات

یاریگا

وا دیارە بابەتی ماڵئاوایی کردنی ئیتالییەکان لە مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا ئیتالییەکانی بە شێوەیەک نیگەران و خەمناک کردوە کە تا ئێستاش باوەڕ نەکەن کە ئەوان لە دەرەەی مۆندیالن، ڕۆژنامەیەکی ئیتالیش ڕێگا چارەیەکی دۆزیتەوەتەوە کە هیوایەکی کەم بە ئیتاڵییەکان دەبەخشێت بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری مۆندیال بکەن.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا باس لە تاکە هیوای ئیتاڵیا دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە مۆندیالی ڕوسیا یاری بکات، بەپێی ڕۆژنامەکە لە یەکێک لە بڕگەکانی یاساکانی فیفا لە مۆندیال و پاڵەوانیتییەکان هەیە کە ئەگەر وڵاتێک بەهۆی شەڕ یان کیشەیەکی سیاسی لە پاڵەوانێتییەکی فیفا دوور خرایەوە یان نەیتوانی بەشداری بکات، ئەوا خاوەن بەرزترین ڕیزبەندی فیفا لە نێو هەڵبژاردەکان کە بۆ مۆندیال سەرنەکەوتوە، دەتوانێت لە شوێنی ئەو هەڵبژاردەیە یاری بکات، بەمەش ئیتاڵیا دەبێت چاوەڕێی کێشەکانی چەند هەڵبژاردەیەکی وەک سعوودیە و ئێران بکات کە لەکێشەدا یان کۆریای باشوور کە مەترسی دراوسێیە باکووریەکەی لەسەرە، جگە لەوانیش هەڵبژاردەکانی میسر و نێجیریا و سەنیگالیش پالێوراون.

لە کۆتایی هەواڵەکەی ڕۆژنامەکەشدا هاتوە کە ئەگەر لەو ساتەدا کێشەیەکیش لە یەکێک لەوڵاتانە ڕووبدات و پاشە کشە بکات، ئیتاڵییەکان دەبێت پێشەکی لە ریزبەندی فیفا پێش هەڵبژاردەی چیلی بکەون، کە ریزبەندییەکە پێش ئیتالییەکانی گرتوە ئینجا بیر لەو ئەگەرە سەختە بکنەوە، کە پێشتر هەڵبژاردەی دانیمارک بەو هۆیەوە بۆ یۆرۆ سەرکەوت ئەویش بە هۆی دوورخستنەوەی یۆگسلافیا کە لەبەر شەڕی بەلقان لە یۆرۆی 1992 بەشداری نەکردو لە کۆتایشدا دانیمارک لە بری ئەو سەرکەوت و جامەشی بردەوە.

هەلبژاردەی ئازۆری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا سەرنەکەوت دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوە نەیتوانی قەرەبووی دۆڕاندنی یاری یەکەمی بەرانبەر سوید بە تاکە گۆڵێک بکاتەوە و یارییەکە 0-0 کۆتایی هات، دوای ئەوەش هەڵبژاردەی ئیتالیا کۆمەڵێک ئەستێرەی وازهێنانی خۆیان لە یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی ئیتالیا ڕاگەیاند.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply