یانەی هەولێر سکاڵا لەسەر فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق تۆمار دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی هەولێر و سلێمانی بە پێی دوایین کۆبوونەوەی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی لە خولی یانە پلە نایابەکان بۆ خولی پلە یەکەکان دوور خرانەوە، سەرۆکی یانەی هەولێر ڕایگەیاند کە سکاڵا تۆمار دەکات.

لەم بارەیەوە، دکتۆر (عەبدوڵا مەجید) سەرۆکی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی ” پەنا دەبەینە بەر دادگا عێراقییەکان بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر ئەنجومەنی کارگێڕی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عیراقی تۆمار بکەین، لەبەر ئەوەی ئەوان لە بەڵینەکانیان پاشگەز بوونەوە کە بە ئێمەیان دابوو، لەم بارەشەوە هەموو بەڵگەنامەیەکمان لە بەردەست هەیە کە قسەکانمان دەسەلمێنێت، ئێمە پار ساڵ بەهۆی قەیڕانی دارایی بەڕەزامەندی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق پاشەکشەمان کرد، هەروەها گوتیشی ئەو بڕیارەی ئێستا زوڵمێکی گەورەیە لە یانەی هەولێر دەکرێت.

ئاشکرایە کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی بڕیاری دەکرد کە خولی نایابی عێڕاق بە بەشداری 20 یانە بەڕێوە بچێت و لە کۆتایی خولەکەش دوو یانە دادەبەزێت و دوو یانەی دیکەش سەر دەکەوێت و خولەکەش بە شێوەی خولی گشتی دەبێت و یانەکان بەسەر هیچ گروپێک دابەش ناکرێن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر