سوپڕایزێک لە گرێبەستی نێیمار ئاشکرا دەکرێت کە رۆیشتنی بۆ ریال ئاسان دەکات

یاریگا

لە تازەترین هەواڵدا، سوپڕایزێکی سەیر لە گرێبەستی نێیمار و یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرا دەکرێت، کە تێیدا ڕێگای نێیمار بۆ جێهێشتنی یانە پاریسییەکە و ڕۆیشتن بۆ ریاڵ مەدرید زۆر ئاسان دەکات.

لەم بارەیەوە، بەرنامەی (تشێرنجیتیۆ)ی ئیسپانی بەناوبانگ بڵاویکردوەتەوە، کە نێیمار لەگەڵ هاتنی بۆ پاریس داوای کرد کە مەرجی شکاندن بۆ گرێبەستەکەی بکرێت بەڵام بە پارەیەکی خەیاڵی نا بەڵکو بە هەمان پارەی هاتنی بۆ پاریس کە 222 ملیۆن یۆرۆ بوو دوای شکاندی گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا، ئەوەش لەکاتێکدا کە لە فەرەنسا لە بنەڕەتەوە مەرج بۆ شکاندنی گرێبەستەکان دیاری ناکرێت، بەڵام نێیمار ئەو مەرجەی بەسەر پاریس سەپاندوە، تا لە رۆیشتن بۆ هەر یانەیکی دیکە بەردەست بێت و بە ئاسانی بە پێدانی 222 ملیۆن یۆرۆ ئەنجام بدرێت و جێ بەجێ بکرێت.

 

لە درێژەی هەواڵەکە هاتوە کە نێیمار ئەو کارەی بۆ ئەوە کردوە تا پاریس وەکو پردێک بۆ ڕۆیشتن بێ هیچ تەگەرەیەک بۆ ڕیاڵ مەدرید بەکار بهێنێت، ئەوە لە کاتێکدا گەر بارودۆخی یاریزانە بەڕازیلییەکە و کیشەکانی لەگەڵ یانەکەی چارەسەر نەکرا.

 

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر، بەم دواییە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری میدیاکان بووەوە لەسەر کێشەکانی یاریزانەکە لەگەڵ ڕاهێنەری یانەکەی و لەگەڵ ئاندنسۆن کاڤانی هاوڕێی لە هێلی هێرشبردنی یانەکە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply