وەرزشوانانی ئێران هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

Kermanshah

Kermanshah

یاریگا
پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوو بومەلەرزەیەک بە پلەی 7.2 ریختەر بەشێک لە رۆژهەلات و باشووری کوردستانی گرتەوە، وەرزشوانانی ئێران هاوکاری قوربانیان دەکەن.

دوای ئەو بومەلەرزەیەی رۆژهەلاتی کوردستان کە ژمارەیەکی زۆر لە هاولاتیانی ئەو ناوچەیە بونە قوربانی، وەرزشوانانی ئێران دەستیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری کردووە، لەوانەش کیانۆش رۆستەمی پاڵەوانی کوردی خەلکی شاری کرمانشا بریاریدا کە ئەو میدالیە زێرەی لە یارییەکانی هەلگرتنی قورسایی ئۆڵمپیادی ریۆی 2016 بەدەستی هێناوە بخاتە مەزاد، هەروەها یەکێکی دیکەی لەو کەسانەش بیژەن حەیدەری ناوبژیوانی ئێرانیە کە پیشەی خۆی پزیشکیە، بریاریدا کە یاری ئەم هەفتەیەی نێوان پەیکان و نەفتی ئابادان بەرێوە نەبات و لە رۆژهەلات چارەسەری بریندارەکان بکات.

یەکێکی دیکە لەو وەرزشوانانەی هاوکاری قوربانیانی رۆژهەلاتی کوردستانی کردووە، ئەویش سارە جەوانمەردی پاڵەوانی پارا ئۆڵمپیکی ریۆی 2016ـیە، هەروەها بەرپرسانی یانەی زۆباهەنی ئەم وڵاتەش بریاریانداوە کە بەشێک لە گرێبەستی یاریزانانی یانەکەی بۆ هاوکاری لێقەوماوان خەرج بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر