مانچێستەر سیتی بەیاننامەیەک لەسەر پێکانەکەی ئەگوێرۆ بڵاودەکاتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە یاری بەرابنەر نێجیریا بۆ نەخۆشخانە ڕەوانە کرا، یانەی مان سیتی بەیاننامەیەکی لەسەر پێکانەکەی ئەگویرۆ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی بەیانەکەی یانە ئینگلیزییەکە کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئەگوێرۆ لە یارییەکەی نێجیریا کە تێیدا گۆڵێکیشی تۆمار کرد، لەهۆش خۆی نەچووە بەڵکو تەنها بۆ تەنها بۆ ئەند ساتێکی کەم، هاوسەنگی خۆی لەدەست داوە، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بۆ ئەوەی هەندێک پشکنین ئەنجام بدات، دواتر پاش تەواوبوونی فیفا دەی دەگەڕێتەوە شاری مانچێستەر بۆ ئەوەی بەشداری کردنی لە یاری بەرانبەر لیستەر سیتی دیاری بکرێت.

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی تانگۆی ئارجەنتین لە یارییەکەی دوێنێ بەرانبەر نێجیریا بەشداری کرد و گۆلی دووەمی تۆمار کرد، بەڵام لەم یارییەدا هاوڕێیانی مێسی بە ئەنجامی 4-2 توشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو هاتن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply