بەشداری کردنی عوسمان دیمبلی لە کلاسیکۆی ڕیاڵ و بارسا یەکلایی کرایەوە

یاریگا

بڕیارە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە یاری کلاسیکۆ لە مانگی داهاتوو لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەک بگەن، بۆ ئەم یارییەش ڕاپۆرتە پزیشکییەکان بابەتی بەشداری کردنی (عوسمان دیمبلی)ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنایان یەکلایی کردەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە عوسمان دیمبلی کە ماویەکە بەهۆی پێکان لە یرایگاکانەوە دوور کەوتووەتەوە، بە پێی دوایین پشکنینەکان دەرکەوتوە کە بارودۆخی پێکانەکەی بەرەو باشتر دەڕوات، بەڵام ناتوانێت لە یاری کلاسکیۆ کە 23 مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت بەشداری بکات، لەبەر ئەوەی پێویستی بە کاتی زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە یاری کردنی دیمبلی تا سەرەتای ساڵی تازە دوا دەکەوێت، لەبەر ئەوەی یانەی بارسێلۆنا نایەوێت سەرکێشی بە تەنردوستی یاریزانەکەی بکات و دەیەوێت بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

ئاشکرایە کە عوسمان دیمبلی، لە یاری خیتاڤی لەسەرەتای لیگا بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و پزیشکانیش ماوەی 3 مانگیان بۆ گەڕانەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە دیاری کردبوو.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply