ڕامۆس لە وەڵامی پڕسیارێک لەسەر ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ لە مەدرید خۆی دەدزێتەوە

یاریگا

دوا بەدوای یارییە دۆستانەکەی هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ڕوسیا کە بەئەنجامی 3-3 کۆتایی هات، سێرجیۆ ڕامۆس کاپتنی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەسەر ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە مەدرید وەڵامێکی دیپلۆماتی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

 

ڕۆژنامەی (ماڕکا) لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە ڕامۆس بە ڕۆژنامەنووسانی گوتوە” ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ ، من هیچ شتێک لەسەر ئەو بابەتە نازانم، هەروەها هیچ کۆمێنتێکم لەسەر ئەو شتە نییە، ئێوە دەتوانن ئەو پرسیارە لە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بکەن، ئەوەی بەلامەوە گرنگە قسەکردنە لەسەر یارییەکەی ڕوسیا، من دوو گۆڵەکەم پێشکەش بە منداڵەکانم دەکەم، هەروەها ناتوانم بڵێم کە ئیسپانیا پاڵێوراوی یەکەمە بۆ ئەوەی مۆندیال بباتەوە، بەڵان بەڵێن دەدەین ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین.

ئاشکرایە کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە، هۆکارەکەشی بە پێی قسەی ڕۆژنامەکان ناڕازیبوونی ڕۆنالدۆیە لەسەر مووچەی ساڵانەکەی بە بەراورد لەگەڵ هەر یەکە لە مێسی و نێیمار، هەروەها ڕەت کردنەوەی ڕیاڵ مەدریدە لەسەر هاوتا کردنی مووچەکەی لەگەڵ ئەو دوو یاریزانەدا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply