به ڤیدیۆ..یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکەی سوریا لە مردن ڕزگاری دەبێت

یاریگا

لە میانی ڕۆژەکانی فیفا دەی دوێنێ هەڵبژاردەی عێراق و سوریا لە کەربەلا بەیەک گەیشتن و بەگۆڵێک یەکسانبوون، لەو یارییەدا (سەعد ناتیق) یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی خۆپێکدادانێکی بەهێز لەگەڵ دوو یاریزانی دیکە لەهۆش خۆی دەچێت و لە مردن نزیک دەبێتەوە، تا تیمی پزیشکان دەگەنە سەری و ژیانی لە مردن ڕزگار دەکەن.

لەم یارییە لە خولەکی 86 ی یارییەکە لە هێرشێکی هەڵبژاردەی عێراق و لە تۆپێکی بەرزکراو بۆ نێو هێلی سزای هەڵبژاردەی سوریا ئەو یاریزانە سەری بەر یاریزانیکی تیپەکەی خۆی و یاریزانیکی سووریش دەکەوێت و زۆر بە توندیش دەکەوێتە خوارەوە و یەکسەر لەهۆشی خۆی دەچێت و مەترسی زمان قووت دانی لێوە دەکرێت، بۆە ناوژیوان یارییەکە دەوەستێنێت و دوای دوو خولەک یاریزانە بەهۆش خۆی دێتەوە ، بەڵام گۆڕانکاری پێ دەکرێت و یارییەکە تەواو ناکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply