کوردێک میدالیای زێڕی ئۆلۆمبیاد بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرمانشاه لە مەزاد دەکات

یاریگا

کیانووش ڕۆستەمی، وەزشوانی کورد و قارەمانی ئۆلەمپیادی ڕیۆ کوردی میدالیا زێڕەکەی ئۆڵۆمپیادی خۆی ناوەتە مەزادەوە بۆ ئەوەی پارەکەی بۆ یارمەتیی بەرکەوتوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان ببەخشێت.

کیانووش ڕۆستەمی، پاڵەوانی کورد کە ساڵی 2016 لە ئۆڵەمپیادی ڕیۆ 2017دا لە هەڵگترنی قورساییدا خەڵاتی زێڕی جیهانی بەدەست هێنا، لە هەڵوێستێکی مرۆیی و کوردانەدا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک خەڵاتەکەی خۆی ناوەتە مەزاد و هەڕاجی کردووە کە هەتا داهاتەکەی خۆی بۆ بەرکەوتوانی زەوی لەرزەکەی قەسری شیرین و سەرپێڵ‌ زەهاو و دەوروبەری پێشکەش بکات.

کیانۆش ڕۆستەمی تەمەن 26 ساڵ و لە کوردانی یارسان و لەدایکبووی شاری (شائاباد)ی پارێزگای کرماشانە و لە ئۆڵۆمپیادی 2012ی لەندەن مەدالیای زیو و لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی 2016ی ڕیۆیشدا خەڵاتی زێڕی پێ بەخشراوە و پێشتریش چەندین خەڵاتی لە ئاستی ئێران، ناوچە و جیهان بەدەست هێناوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply