سوپڕایزێکی گەورە لەسەر براوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ ئاشکرا دەبێت

یاریگا

لە ماوەی چەند سەعاتی ڕابردوودا، بەرگی ژمارەی داهاتووی گۆڤاری (فرانس فووتبۆڵ ) ئاشکراکراوە و تێیدا سوپڕایزێکی گەورە لەسەر براوەی بالۆن دۆری 2017 دەرکەوتوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە بە پێی ئەو هەواڵانەی لەسەر ئاشکرا بوونی بەرگی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ کە سوپڕایزە (لۆنێل مێسی) براوەی بالۆن دۆری 2017 دەبێت، بەڵام ئەو هەواڵانە جێی متمانە نین لەبەر ئەوەی هەموو ئاماژەکان وا پیشان دەدەن کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ خەڵاتەکە دەباتەوە.

 

ڕۆژنامەکە لە درێژەی شیکردنەوەی دەنگۆی سوپڕایزەکە ئاشکرای دەکات کە گۆڤاری فرانس فووتبۆل ڕۆژی 7 مانگی داهاتووی بۆ ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە لە مەڕاسیمێکدا دیاری کردوە، ئەو کاتەش وا ڕێکخراوە تا لەگەڵ خشتەی یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بگونجێت، بۆ ئەوەی هاتنی ڕۆنالدۆ لەو ساتە بۆ پاریس بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی زامن بکرێت، لەبەر ئەوەی ڕیال مەدرید لە 6 مانگ بەرانبەر بڕوسیا دۆڕتمۆند یاری دەکات و دواتریش بەرانبەر سڤیلیا لە لیگای ئیسپانیا یاری دەکات، ئینجا دەچێتە ئیماڕات بۆ ئەوەی لە مۆندیالی یانەکان بەشداری بکات.

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ هاتوە کە بەرپرسانی ڕیال مەدرید بە نیازن گەشتی پاریس بکەن بۆ ئەوەی لە مەڕاسیمی وەرگرتنی خەلاتی بالۆن دۆر ئامادەبن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت (پێریز) سەرۆکایەتی وەفدەکە بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply