باتیستوتا : مێسی بێزار و دڵتەنگی کردم

یاریگا-گابریێل باتیستوتا هێرشبەری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دان بەوەدا دەنێت   بێزار و دڵتەنگ بووە لەوە لیۆ مێسی  ناسناوی گۆڵکاری مێژوویی ئەرژەنتینی لێسەندۆتەوە.

باتیگۆڵ بە ٥٤ گۆڵکاری مێژوویی ئەرژەنتین بوو بەڵام پارساڵ لیۆ لە ئەمریکا ئەو ژمارە پێوانەییەی شکاند.  ناوبراو بۆ تێلیفوتی فەڕەنسی وتی “دڵتەنگ و بێزاربووم بە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەم لەلایەن مێسییەوە. پێشتر بەوە ناسرابووم کە گۆڵکاری مێژووی وڵاتەکەمم بەڵام ئەوە لە ناوچوو. من ٥٤ گۆڵم تۆمارکرد بەڵام پێم وایە مێسی دەتوانێت دوو هێندی ئەوە تۆماربکات، هیچ نەبێت ئێستا لە پلەی دووهەمم لە بەرژەوەندی یاریزانێکی نائاسایی “.

لیۆ تا ئێستا ٦١ گۆڵی بۆ ئەرژەنتین تۆمارکردووە بەڵام هیچ ناسناوێکی لەگەڵدا نەبردووەتەوە. هەرچی باتیستوتایە  دوو کۆپا ئەمێریکا و جامێکی کیشوەرەکانی بردووەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply