کاپێلۆ پشتیوانی لە ئەنشیلۆتی دەکات بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ئازووری

یاریگا-فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری بە ئەزموونی ئیتاڵی  پشتیوانی کارلۆ ئەنشیلۆتی دەکات تاوەکو پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەربگرێت.

ئەمشەو ئیتاڵیا جەنگی گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی جیهانی دەکات و پێویستی بە گۆڵێک زیاترە پاش دۆڕانی یاری چوون بە سوید.   ئەنشلۆتی لەو لێدوانەیدا خۆی دوورخستەوە لە وەرگرتنی ئەو پۆستە و وتی “من بەشی خۆم کارم لەگەڵ هەڵبژاردەکاندا کردووە، ئەنشلۆتی لە تەمەنێکی گونجاودایە و ئەزموونێکی زۆری هەیە بۆ وەگرتنی ئەو پۆستە. لە کاروانی کارکردنی خۆشیدا تەنها  ئەمەی کەمە تاوەکو ببێتە راهێنەرێکی تەواو”.

ئەگەری دوورخستنەوەی ڤێنتورای راهێنەری ئێستا زۆر بەهێزە پاش دابەزینی ئاستی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ هاتنی ئەو راهێنەرەدا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply