کەریم بن زیمە باسی خۆویستی کریستیانۆ رۆنالدۆ دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا بۆ میدیاکان، کەریم بن زیمە هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید پەیوەندی لە نێو یاریگا لەگەڵ ڕۆنالدۆ کرد و یاریزانە پورتوگالییەکەی بە خۆویست وەسف کرد.

بن زیمە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی شاهانە گوتی ” ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی خۆویستە، زیاتر تۆپی بۆ خۆی دەوێت، بەڵام ئەو کارە نیگەران و هەراسانم ناکات، لەبەر ئەوەی ئەو بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید سوودی زۆری هەیە، لێرە لە ئیسپانیا یاری کردن هەرگیز ئاسان نییە، بەڵکو زۆر سەختە، هاندەران تەنها چاوەڕێی باشترت لێ دەکەن، بۆیە فیکەی ناڕەزایی لەسەر ئاستی ئەستێرەکان هەمیشە دەبیسترێت، سەرەڕای ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی ئەوان دەبێت هاندان و پشتگیری کردنی یانەکە بێت.

دەربارەی زێدان، بن زیمە ستایشی راهێنەرەکەی کرد و گوتی سوپاسی ئەو متمانەیە زۆرەی دەکەم کە بە منی بەخشیوە، دواتر ستایشی کیلیان مباپی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جیرمانی کرد و گوتی ئەو یاریزانە سەرسامم دەکات، گەنجە و زۆر چالاکە و هەر کاتێک تۆپ دەکەوێتە ژێر قاچەکانی چاوەڕێی جووڵەیەکی تازە و جوانی لێ دەکرێت.

ئاشکرایە بن زیمە کە تەمەنی 29 ساڵە لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی هاندەرانی یانەکە و شیکەرەوە وەرزشییە جیهانییەکان بووەتەوە، بەوەی لەم وەرزە کەترین گۆڵی تۆمار کردوە و زۆرترین هەلی گۆڵکردنیشی لە کیس داوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply