راشفۆرد : رۆناڵدۆی بەڕازیلی کاریگەری گەورەی هەبووە و زۆری لێ فێربووم

یاریگا-مارکوس راشفورد دان بەوەدا دەنێت رۆناڵدۆی گەوهەری بەڕازیلی  کاریگەری گەورەی لەسەری هەبووە و بە سەیرکردنی یارییەکانی ئەو گەورە بووە.

راشفۆردی هێرشبەری مانچستەریونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ رۆژنامەنووسان وتی “یەکەمجار کە ئامادەی یارییەک بووم بە راستەوخۆ ، یاری نێوان مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید بوو ، رۆناڵدۆ یاری دەکرد.  هەرگیز بیرم ناچێتەوە و ساڵی ٢٠٠٣ بوو ، توانی هاتریک تۆماربکات. من زۆر مناڵ بووم بەڵام براکەم خۆشیدەویست و منیش بە سەیرکردنی یارییەکانی ئە گەورە بووم و زۆری لێ فێربووم ، توانی دەستکەوتی گەورە بباتەوە و هەمیشە لەنێو یاریگادا زۆر ئازادانە یاری دەکرد و  خۆی نیشان دەدات. کاتێکیش دەتوانی لە هەموو بارودۆخێکدا وەکو  خۆت نیشان بدەیت و بەشێوەی سروشتی خۆت یاری بکەیت ئەوا باشترین ئاستی خۆت نیشان دەدەیت”.

ئەم لێدوانەی مارکۆس پێش یارییە دۆستانەکەی ئینگلتەرا و بەڕازیل بوو کە رۆژی سێ شەممە ١٤/١١ بەڕێوەدەچێت لە وێمبڵی.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply