بارسێلۆنا چاوەرێی تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی مێژوویی دەکات

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یانەیەکی خاوەن مێژوو و دەستکەوتی مەزنە لەسەر ئاستی یانەکانی جیهان، ئەو یانەیە لەگەڵ دەستپێکی مۆندیالی ڕوسیا چاوەرێی تۆمار کردنی ریکۆردێکی مێژوویی دەکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە لە هەواڵێکدا ئاماژەی کردوە کە یانەی بارسێلۆنا زۆرترین ژمارە یاریزانی لە مۆندیالدا بەشداری دەکەن لەنێو هەموو یانەکانی جیهاندا، بەپێی ڕۆژنامەکە 15 یاریزانی بارسێلۆنا لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشداری مۆندیال دەکەن، کە دواترینیان (ئیڤان ڕاکیتیچ) بوو، کە دوێنێ شەو لەگەڵ کڕواتیا بۆ مۆندیال سەرکەوتنیان زامن کرد.

سپۆرت لە درێژەی هەواڵەکەی بڵاویکردوەتەوە کە هەر یەکە لە ئیێستا و سیڕجیۆ بۆسکێتس و پیکێ و جۆردی ئەلبا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری دەکەن، لە کاتێکدا میسی و ماسکیرانۆ لە ئارجەنتین و ئانردێ گۆمیژ و نیلسۆن سیمیدۆ لە پورتوگال و ئۆمتیتی و لۆکاس دینی لەگەڵ فەرەنسا و هەروەها تیرشتیگن لەگەڵ ئەڵمانیا و ڤیرمایلین لەگەڵ بەلجیکا و سورایز لەگەڵ ئۆڕۆگوای و پاولینیۆ لەگەڵ بەڕازیل و ڕاکیتچ لەگەڵ کڕواتیا سەرکەوتوون.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply