مانێ بە پێکانەوە رەوانەی لیڤەرپوول کرایەوە

یاریگا-سادیۆ مانێ گەڕایەوە   ئینگلتەرا پاش تەواوبوونی ئەرکە نیشتیمانییەکەی، بەڵام ناوبراو لەگەڵ هەڵبژاردەی سەنیگال تووشی پێکان هاتووە.

لەگەڵ ئەوەی ناوبراو تەنیا هەفتەیەک بوو لە پێکان گەڕابووەوە بەڵام بانگهێشتی هەڵبژاردەی سەنیگال کرا بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی کیشوەری ئەفریقا، ناوبراو یارمەتی وڵاتەکەی دا بگات بە کۆتاییەکانی جامی جیهانی دوای بردنەوەیان لە باشوری ئەفریقا. ئەمڕۆش یەکێتی تۆپی پێی سەنیگال وتی “ناوبراو هەست بە ئازار دەکات لە شوێنی پێکانە کۆنەکەی، دوای گفتوگۆ لەگەڵ لیڤەرپوول دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا و بەردەوام دەبێت لە چارەسەروەرگرتن”.

مانێ بە ئەستێرەیەکی یەکەمی لیڤەرپوول دانرا لە وەرزی پارساڵدا و ئەم وەرزەش بەهۆی پێکان کەمتر دەتوانێت بەشداری بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply