مباپی باسی فرمێسکەکانی نێیمار دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، کیلیان مباپی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان باسی فرمێسکەکانی نێیماری هاوڕێی کرد کە لە پرێس کۆنفرانسی دوای یاری بەڕازیل لە بەردەم زوومی کامێراکان بە گریانەوە باسی بارودۆخی خۆی کرد.

مباپی لە چاوپێکەوتنێکی TF1 ی فەرەنسی گوتی ” من لە گریان و فرمێسکەکانی نییمار تێ دەگەم، ئەو ڕووبەڕووی زنجیرەیەک ڕەخنەی جیاجیا بۆتەوە دوای کێشەکان لەگەل ئادنیسۆن کاڤانی و دواتریش لەگەڵ ڕاهێنەر ئۆنای ئیمێرێ ، جگە لەوەش ئەو لە ڕاگەیاندنەکانیش ڕووبەڕووی دەنگۆ و قسەی جیاواز بوەتەوە، ئەوانە کاری تێ دەکەن، ئەویش وەکو ئێمە مرۆڤە و دوو دەستی هەیە و دوو قاچی هەیە و دڵی هەیە، ڕاستە ئەو بەهۆی ئاستی لە نێو یاریگا بەهێزەوە دەردەکەوێت، بەڵام لە دەرەوەی یاریگا وەک مرۆڤێکی زۆر ئاسایی دەردەکەوێت.

ئاشکرایە کە نێیمار لە دوایین پرێس کۆنفرانس لە شاری لیلی فەرەنسی بە گریانەوە لە بەردەم زوومی کامێراکان هەموو ئەو هەوالانەی ڕەت کردەوە کە باسیان لە کێشە لەگەڵ کاڤانی و ئیمێرێ کرد و گوتی کە ئەو لەگەڵ یانەی پاریس زۆر دڵخۆشە و هیچ کێشەیەک نەماوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply