ئەمرۆ ئیتاڵیا لە یارییەکی چارەنوسساز ڕووبەڕووی سوێد دەبێتەوە

یاریگا

دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردەی ئیتالیا لە یاری چوون بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرانبەر سوێد، ئەمشەو بۆفۆن و هاوڕێیانی لە یاری گەڕانەوە لە نێو یاریگای خۆیان بە دروشمی یاری دەبم یان نابم بەرانبەر سوید یاری دەکەن.

لە میانی یاری پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا ، سەعات 10.45 ی ئەمشەو لە یاریگای خۆی هەڵبژاردەی ئیتالیا لە یارییەکی چارەنووسساز بەرانبەر هەڵبژاردەی سوید یاری دەکات، لەم یارییەدا ئیتالییەکان کە لە لێواری ماڵئاوایی کردنن لە کۆتاییەکانی مۆندیالی ڕوسیا، هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی شکست بە سوید بدەن و بۆ مۆندیال سەرکەون، کێشەی ئازۆری لێرەدا ئەوەیە کە ئەگەر گۆڵێکی لێ تۆمار بکرێت، ئەوا پێویستە دەبێت بە جیاوازی دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە، بۆیە ئیتاڵیا بە وردی و بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو یارییە دەکات، کە چاوەڕێ دەکرێ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر هاندەرانی شین پۆشەکان ئەنجام بدرێت.

ئاشکرایە کە یاری چوون بە تاکە گۆڵێک کە گێمی دووەم تۆمار کرا، بۆ بەرژەوەندی سوید کۆتایی هات، ئەو ئەنجامەش ترس و دلەڕاوکێی زۆری خستە دڵی ئیتالییەکان لەوەی کە نەتوانن قەرەبووی ئەنجامەکە بکەن و مۆندیالی ڕوسیا لە پاڵەوانێکی پێشووتری ئەو پاڵەوانێتییە بێ بەش ببێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply