بە وێنە ..مارادۆنا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی ئەنجامدا

یاریگا

دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە وڵاتی ئیماڕات بۆ قۆڵی چەپی ئەنجامداوە و وێنەیەکی خۆشی دوای نەشتەرگەرییەکەی لە پەیجی خۆی بڵاوکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە مارادۆنا، لە پەیجی خۆی لە (ئینیستاگرام) نووسویەتی ” پێم باش بوو پێتان ڕابگەیەنم کە من نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووم بۆ قۆڵێ چەپم ئەنجامدا، ئەو کارە دەمێک بوو دوا دەخرا و پێویست بکرێت، ئەم جارە ئەنجامدرا و نەشتەرگەرییەکەش سەعاتێک و نیوی خایاند، سڵاوم هەیە بۆ هەمووتان”.

ئاشکرایە کە مارادۆنا لەم وەرزە پۆستی تازەی وەکو ڕاهێنەری ئەهلی فوجێرەی ئیماڕاتی وەرگرتوە و دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیماراتی گرتوە پاش تێپەڕبوونی دوو گەڕ لەو خولەی کە پێشتر مارادۆنا ئەزموونی تێدا هەبووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply