بە وێنە.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یەکەمین منداڵی لە خۆشەویستە تازەکەی شاد بوو

یاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریال مەدرید شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خۆی و جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە.

ڕۆنالد رایگەیاند، کە بووەتە باوکی کچێک بەناوی ئالینا مارتینا، کە پێشتر کریس و خۆشەویستەکەی رێککەوتبوون هەریەکەیان ناوێک هەڵبژێرێت و ناوێکی دووانە بکەنە ناوی کچەکەیان.
کریستیانۆ حەوت ساڵ پێش ئێستا بووە باوکی جۆنیۆری کوڕە گەورەی و سێ مانگ لەمەوبەریش بووە باوکی دووانەیەک، بەڵام یەکەمجارە دایکی منداڵێکی رۆناڵدۆ ناسراو بێت، چونکە تاکو ئێستا دایکی جۆنیۆر و دووانەکەی نەناسراوە.

خۆشەویستەکەی کریس لە نەخۆشخانەیەکی مەدرید بووە دایک و کریس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دڵخۆشی خۆی بە بوونە باوکی چوارەم منداڵ دەربڕیوە و بە پۆرتوگاڵی نووسیویەتی ‘ئالانا مارتینا لەدایکبوو، جیۆرجینا و ئالانا باشن، ئێمە زۆر دڵخۆشین’.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply