بەشداری کردنی ئیسکۆ لە یاری دێربی مەدرید یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو یانەی ڕیال مەدرید لە یاری دێربی مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید یاری بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە بەشداری کردنی ئیسکۆ لە یاری دێربی ئەمرۆ یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی (ماڕکا) ئیسکۆ ئەمڕۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و لەوێش چەند پشکنینێک ئەنجام دەدات، بۆ دڵنیابوون لەو پێکانەی لە یاری کۆستاریکا تووشی هاتوە، بەپێی ماڕکا (ئیسکۆ) بارودۆخی زۆر باشە و لەوە ناچێت پێکانەی ڕێگری لێ بکات و ئەگەری بەشداری بوونی لە یاری دێربی مەدرید بەهێزە و مەترسی لە پێکانەکەی دا نییە، بەڵام پێویستە پشکنینەکان ئەنجام بدرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریزانەکەی لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرانبەر ڕوسیا دوور خستەوە.

لە کۆتاییدا ماڵپەڕی فەرمی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاندوە کە پێکانی ئیسکۆ زۆر سووکە و چارەسەری بۆ دەکرێت و ئەگەری بەشداری کردنی بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید لە 18 ئەم مانگە بەهێزە .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply