کۆتینیۆ باسی ڕۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی (فیلیپ کۆتینیۆ) لە وادەی گواستتنەوەی داهاتووی زستانەدا، یاریزانەکە لە تازەترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئینگلیزی لەسەر ئەو بابەتە قسەی خۆی کرد.

لەم ڕووەوە، کۆتینیۆ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی بەڕازیل لەسەر ئەو هەواڵانەی باس لە نزیبوونەوەی لە بارسێلۆنا دەکات بە دیپلۆماتی وەلامی دایەوە و گوتی” من ئێستا لە خولی ئینگلیزی یاری دەکەم، کە یەکێکە لە گەورەترین خولەکانی ئەوروپا و لەگەڵ یانەیەکی وەک لیڤەرپولیش دڵخۆشم، لەو ساتە من تەنها بیر لە بەشداری کردم لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکەمەوە، یاری دۆستانەی گرنگمان بەرانبەر ئینگلتەڕا هەیە و خوازیارم بەشداری بکەم، سەرەڕای ئەوەی من لە پێکان گەڕاومەتەوە “.

ئاشکرایە کە یانەی لیڤەرپول بە فەرمی بری 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ یانەی بارسێلۆنا دیاری کردوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەکە ببێت، لە کاتێکدا یانەی بارسێلۆنا ئامادەیی دەربڕیوە یاریزانەکە بە 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply