ڕیال مەدرید بڕیاری فرۆشتنی گاریس بەیل دەدات و نرخەکەشی دیاری دەکات

یاریگا

وادیارە پێکانە بەردەوامەکانی گاریس بەیل، ئەستیرەی هەڵبژاردەی وێلز و یانەی ڕیال مەدرید پەلە لە رۆیشتنی یاریزانەکە وێلزییەکە لە قەڵای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری بەیل ببێت و بەڵام یاریزانەکە بە کەمتر لە 85 ملیۆن پاوەن نافرۆشێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە جگە لە یانەی مانچستەر یۆنایتد کە مۆرینیۆ سەرپەرشتی دەکات، یانەکانی چێلسی و تۆتنهام لە بابەتی فرۆشتنی بەیل دێنە سەر خەت و بایەخ بە کڕینی ئەو یاریزانە دەدەن، بەڵام ئەوەی ڕێگر دەبێت بەرانبەر شەیتانە سوورەکان کێشەی پێشووتری نێوان ریاڵ و مان یۆنایتدە سەبارەت بە کڕینی دی خیا کە ئەگەری هەیە گرێبەستەکە لە شەیتانە سوورەکان ئاڵۆز بکات، بە تایبەتی گەر یانەی چێلسی و تۆتنهام بۆ کڕینی یرایزانەکە هەوڵی خۆیان بدەن.

گاریس بەیل کە لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدە وە کردوە، تا ئیستا لە 45% ی یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکان دابڕاوە، بە پێی تازەترین ئاماری پێکانەکانی ئەو یاریزانە دەرکەوتوە کە بەیل دوای پەیوەندی کردنی بەڕیاڵ مەدرید 19 جار تووشی پێکانی جۆراوجۆر هاتوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply